به‌غدا ـ به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ 3 كه‌س ده‌ستگیركران

عێراق
12:06 - 2022-07-05


بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ژنێك بە بڕێك پاره‌ سێ تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەمڕۆ سێ شەممە 5-7-2022، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌: بە مەبەستی بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە ناوچەی كەرخی بەغدا، لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی نەهێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە كچێكیان بە یەك ملیۆن دینار فرۆشتووە.

ئاماژەی بۆئەوەشكردووە: دوای  لێكۆڵینەوەی ورد، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە پێیی ماددەی 6 لە یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤ سزادەدرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP