سەرۆك كۆمار سێ‌ دادوەر بۆ جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوە دادەمەزرێنێت

عێراق
07:43 - 2021-01-18

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سێ دادوەر وەك جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی دادەمەزرێنێت و داوا لەئەنجومەنی باڵای دادوەریش دەكات رێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە بگرێتەبەر.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر فەرمانێك كرد بۆ دامەزراندنی دادوەران (نەجم ئەحمەد عەبدوڵا، كازم عەباس حەبیب و حەسەن فوئاد نەعیم) وەك جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدڕاڵی.
ئاماژە بەوەشكراوە ، پێویست دەكات فەرمانەكە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە لەرۆژی دەرچونیەوە جێبەجێبكرێت و , لەرۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەكرێتەوە.

 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP