سوپای ئیسرائیل هێرشێكی چڕی بۆسەر كەرتی غەززە دەستپێكردو چەند پێگەو ئامانجێكی بزوتنەوەی حەماس-یان بۆردومان كرد.
لەو بارەیەوە، ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18-1-2021، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل لە هێرشێكدا بۆسەر كەرتی غەززە، چەند ئامانجێكی بزووتنەوەی حەماسیان كردە ئامانج.
ئەدرعی ئاشكرایكرد، هێرشە ئاسمانییەكە دوو ناوچەی گرتووەتەوەو چەند كۆگایەكی حەماسی كردە ئامانج، كە بەكاردەهێنرێن بۆ هەڵكەندنی تونێل.
وتەبێژەی سوپای ئیسرائیل، روونشیكردوەتەوە كە هێرشەكەی سوپای وڵاتەكەی لەوەڵامی ئەو هێرشە مووشەكییەدا بووە كە شەوی رابردوو چەكدارانی حەماس ئاراستەی ناوچە كەناراوییەكانی نزیك شاری ئەسدود-یان كردوە، كە بەوتەی سەرچاوەكانی ئیسرائیل، هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP