حه‌وت بیرمەندی كورد دەچنە ناو لیستی بیرمەندانی جیهانەوە

کوردستان
08:27 - 2021-01-18

بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی ستانفۆرد(Stanford) ئەمریكی 7 بیرمەندی كورد دەچنە ناو لیستی بیرمەندانی جیهانەوە.
زانكۆی ستانفۆرد ئەمریكی كە دووەمین زانكۆی جیهانە، بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوەی خۆی كە لە گۆڤاری (PLOS) بڵاویكردۆتەوە ناوی 161 هەزار بیرمەند و پسپۆڕ و توێژەری بڵاوكردۆتەوە كە لە بوارە جیاجیاكانی زانستی وتار و توێژینەوەیان بڵاوكردۆتەوە، لە ناو ئەو لیستەدا ناوی 7 بیرمەند و پسپۆڕی كورد هاتووە كە هەموویان سەر بە زانكۆی كوردستانن لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.
لەوبارەیەوە ڕەحمەت سادقی سەرۆكی زانكۆی كوردستان لە پارێزگای سنە بە ئاژانسی ئیلنا-ی ئێرانی ڕایگەیاندووە، محەمەد ڕەزا ستارە لە بەشی فیزیا، حەسەن بێورانی لە بەشی ئەندازیاری كارەبا، ڕەحمەت سادقی لە بەشی كیمیا، عەبدوڵڵا سەلیمی لە بەشی كیمیا، هێمن شەهابی لەبەشی (GIS) پەرهام مورادی لە بەشی ئەندازیاری كۆمپیوتەر، قوباد شەفیعی لەبەشی ئەندازیاری كارەبا كە هەموویان سەر بە زانكۆی كوردستانن ناویان لەناو لیستەكەی زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی هاتووە.
زانكۆی ستانفۆرد ئەمریكی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی لەو بوارە جیاوازەكاندا كردووە و تێدا ناوی 161 هەزار بیرمەند و توێژەر بڵاوكراوەتەوە كە لە 22 بەشی تایبەتی و 176 بواری پسپۆڕیدا بە پێی میكانیزمەكانی ستاندارد وتار و توێژینەوەی زانستیان خستۆتەڕوو.
ئەو7  بیرمەند و توێژەرە كوردە چەندین توێژینەوەی زانستییان لە بوارە جیاوازەكان  لەئاستی نێودەوڵەتی بڵاو كردۆتەوە.
زانكۆی كوردستان لە سنە نزیكەی 400 ئەندامی دەستەی زانستی هەیە و زیاتر لە 11 هەزار خوێندكاری هەیە و خاوەنی چەندین سەنتەر و ناوەندی لێكۆڵینەوەی زانستییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP