ئەلێكسی ناڤاڵنی سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی روسیا دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی لە بەریتانیا گەڕانەوە بۆ مۆسكۆ لە فڕۆكەخانەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا.
پێشتر ناڤاڵنی ژەهرخوارد كرابو ودوای ئەوەی بۆ چارەسەر گەیەندرایە بەریتانیا بۆ ماوەی چەند مانگێك لەژێر چاودێری پزیشیكدا و چاكبوونەوەی گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی.
ناڤاڵنی حكومەتی روسیا بەوە تۆمەتبار دەكات كە ژەهرخواردی كردووە، بەڵام حكومەت ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە.
ناڤاڵنی تەمەنی 44 ساڵەو دژی سیاسەتەكانی پۆتین سەرۆك كۆماری روسیایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP