نموونه‌یه‌ك له خاك وخۆڵی مانگ رووه‌كی تێد چێندرا
له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یاندا ژماره‌یه‌ك له زانایان ڕووه‌كیان له نێو نمونه‌یه‌كی خاكی مانگدا رواند ، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ڕێگه خۆشكردنه بۆ مانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مانگ.
توێژه‌ران نمونه‌ی بچووكی ئه‌و تۆز و خۆڵه‌یان به‌كارهێناوه كه له كاتی ئه‌ركه‌كانی ئه‌پۆلۆ له نێوان ساڵانی١٩٧٢ بۆ ١٩٩٦ كۆكراونه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی رواندنی جۆرێك له كاهوو.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان بووه تۆوه‌كان ته‌نها له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ڕوواون .
ئانا لیزا بال مامۆستای زانكۆی فلۆریدا كه هاوكاری نووسینی وتارێك بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه رایگه‌یاند: ناتوانم گوزارشت له سه‌رسامی خۆمان بكه‌م، هه‌موو رووه‌كه‌كان له شه‌ش رۆژی یه‌كه‌مدا له‌یه‌ك ده‌چوون، له‌نێو ئه‌و خاك وخۆڵه‌دا روواون كه به‌شێكی له‌سه‌ر مانگه‌وه هێنراوه و به‌شه‌كه‌ی تری خاك وخۆڵی سه‌ر گۆی زه‌ویه ،دوای ڕۆژی شه‌شه‌م جیاوازییه‌كان ده‌ستیان كرد به ده‌ركه‌وتن. ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی خاكه‌كه‌یان له ڕووی مانگه‌وه هێنراوه به‌خێراییه‌كی كه‌متر گه‌شه‌یانكرد، و له كۆتاییدا له‌گه‌شه‌كردن وباڵاكردن وه‌ستان ." به‌شداربووانی تاقیكردنه‌وه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌زموونه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ڕووداوێكی گرنگه.
لای خۆیه‌وه بیل نێڵسن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناسا ده‌ڵێت: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زۆر گرنگه بۆ ئه‌ركه درێژخایه‌نه‌كانی گه‌ڕانی ناسا، چونكه ناچار ده‌بین له داهاتوودا سه‌رچاوه‌كانی سه‌ر مانگ و مه‌ریخ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خۆراك بۆ ژیان و مانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌وانه ئاسمانییه‌كان به‌كاربهێنین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه "نموونه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه له‌باره‌ی چۆنێتی كاركردنی ناسا بۆ گه‌ڕان به‌دوای توانا نوێكانی كشتوكاڵیی كه بتوانێت یارمه‌تیده‌رمان بێت له تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه چۆن ڕووه‌كه‌كان ده‌توانن له بارودۆخی سه‌ختدا بژین. ".
یه‌كێك له‌و ئاله‌نگارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی زانایان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه خاك و خۆڵێكی زۆر له‌سه‌ر رووی مانگدا نییه. و له ماوه‌ی سێ ساڵدا له ساڵی ١٩٦٩ه‌وه،كه‌شتییه‌وانه‌كان ئاسمانییه‌كان توانیویانه ته‌نها ٣٨٢ كیلۆگرام به‌ردو گه‌رد وخۆڵی سه‌ر ڕووی مانگ بهێنن.
ئاماده‌كردن / كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP