محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكیدا وه‌ڵامێكی توندی هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند تۆ به چه‌ك فرۆشتن به تاوانبارانی شه‌ڕی سعودیی تۆمه‌تباری و خۆت دوور بگره له شتی ته‌واو بێ‌مانا له‌سه‌ر ئێران.
پێشتر ژان ئێڤ لێ دراێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له وتووێژێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "لو دیمانچ" كه له ڕۆژی شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندبوو كه ئێران به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پته‌وده‌كات و پێویسته تاران و واشنتۆن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران كه له ساڵی 2015دا ئه‌نجامدرابوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP