نه‌وتی باكور یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی ده‌ستپێكرد
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا كه ڕكابه‌رییه‌كانی سبه‌ی له وڵاتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، تیپی كچانی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌وتی باكور به‌نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی عیراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاوشێوه‌ی تیپی فوتساڵ به ئه‌نجامی گه‌وره‌و شایسته‌و بگه‌ڕێنه‌وه .
ئه‌مرۆش له یه‌كێك له یاریگاكانی وڵاتی ئه‌رده‌ن یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانیان ئه‌نجام دا ـ بڕیاره سبه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به به‌شداری چوار یانه ده‌سپێبكات ، له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی خۆیدا تیپی كچانی نه‌وتی باكور به‌ره‌نگاری تیی فه‌یروزه‌ی سوری ده‌بێته‌وه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP