بافڵ تاڵەبانی پێشوازی ده‌كات له‌ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان

کوردستان
11:09 - 2021-01-18

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازیکرد لە نی ڕوچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان و داوایکرد لە بوارەکانی ئابوری، فەرھەنگی و کەلتوری زیاتر پشتیوانی لە ھەرێم بکەن و لەو ڕوەوە ھەمو هاوکاری و کارئاسانییەکی دەربڕی.
بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ نی ڕوچی، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبوەتەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندی، ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لە سەرجەم بوارەکان لەنێوان ھەردولا کراو هەروەها باس لە پەیوەندی لەمێژینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری چین کرا.
لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی بەگرنگییەوە لە ڕۆڵ و پێگەی چینی روانی و کاراکردنەوە و بوژاندنەوەی ئەو پەیوەندییانەی بە گرنگ زانی و داوایکرد لە بوارەکانی ئابوری، فەرھەنگی و کەلتوری زیاتر پشتیوانی لە ھەرێم بکەن و لەو ڕوەوە ھەمو هاوکاری و کارئاسانییەکی دەربڕی.
ھەر لە دیدارەکەدا بە وردی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێکرا و ھەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا، کێشەی بودجە و قوتی ھەرێم کرا و ھاوسەرۆک بڕیار و گۆشەنیگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕو و جەختی لە چارەسەکردنی ڕیشەییانەی کێشەکان کردەوە بەشێوەیەک کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سودمەندی یەکەم بن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP