فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له
ئەنجومەنی نوێنەران داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات پابه‌ندی
رێككه‌وتنه‌كان بن.
ئەمڕۆ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنفرانسێكی
ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ كرد پابه‌ندبن بە رێككه‌وتنه‌كانی
نێوانیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه: كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان گیرۆده‌ی ره‌وشێكی سه‌خت و دژوار و ناله‌بار بوونه‌ته‌وه له‌ڕووی
ئابووری و دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی دارایی و ئابووری
عێراق كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بووه، هه‌ر بۆیه بۆ چه‌سپاندنی
شایسته دارایی و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له یاسای بودجه داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم
وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ بنیاتنانی بنه‌ما و متمانه ده‌ستبكرێت به جێبه‌جێكردنی
رێككه‌وتنه‌كان.
راشیگەیاند داواكارین حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له
یاسای بودجه‌دا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دیاری كراوه ڕاده‌ستی بكات له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه و مانگه‌كانی دیكه. له‌هه‌مان
كاتیش‌دا داواكارین له حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ندبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت به خه‌رجكردنی
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP