لەیاریی لووتكەی هەفتەی 18 خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەرمیلان شكستی دوچاری یانەی یۆڤانتۆس كردەوە بەكۆكردنەوەی 40 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی ریزبەندی لەگەڵ ئەی سی میلان بەشكرد ، ،لەویارییەدا كورانی كۆنتی باڵادەستی خۆیان بەسەر تیپی بەرامبەر نواند و توانیان دووجار لەرێگەی یاریزانان ئەرتۆر ڤیدال و نیكۆلا باریلاوە تۆری گۆڵی خانمە پیرەكە بەسەر بكەنەوە بەسێ خاڵی یارییەكەوە یاریگا بەجێبهێڵن .
بەم شكستەش یانەی یۆڤانتۆس لەخانەی پێنجەمی ریزبەندی مایەوە بەكۆكردنەوەی 33 خاڵ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP