جیاوازی کارتە سورەکانی میسی و کسەرباری ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتووگالی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا نەماوە بەڵام بەراووردكارییەكانی لەگەڵ لیۆنیل میسی بەردەوامە ، لەوبارەیەوە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بڵاویانكردۆتەوە لەژیانی وەرزشی ئەو دووئەستێرەیە چەندین جار كارتی سووریان بەڕوودا بەرز كراوەتەوە بەجۆرێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ 11 كارتی سووری وەرگرتووە كە چوار جاری لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و شەش جاریش لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و تەنها جارێكیش لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بووە ، ئەمە لەكاتێكدا لیۆنیل میسی لەژیانی پیشەگەری تەنها سێ جار كارتی سووری بەروودا بەرزكراوەتەوە بەجۆرێك دووجاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بووە و تەنها جارێكیش لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كارتی سووری پێدراوە .ریستیانۆ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP