وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماری فرۆشتن و داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2020 بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش،(88)ملیۆن و (211)هه‌زارو (750) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كراوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2020 له‌رێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"وه بڕی 88211750 (هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و دوسه‌د و یازده هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 4.235.313.000 (چوار ملیار و دوسه‌د و سی و پێنج ملیۆن و سێ سه‌د و سێزده هه‌زار ) دۆلار بوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه، 85.195.000 (هه‌شتا و پێنج ملیۆن و سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، كۆی داهاته‌كه‌شی 4.089.041.000 (چوار ملیار و هه‌شتا و نۆ ملیۆن و چل و یه‌ك هه‌زار) دۆلاربوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه 3.016.142 (سێ ملیۆن و شازده هه‌زار و سه‌د و چل و دو) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت تێكڕا به 48.013 دۆلار فرۆشراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP