د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19-1-2021، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له زانای ناودار حسێن سه‌در و له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات گفتوگۆكرا.
له‌و دیداره‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كرا بۆ چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و پشتیوانیكردن له كاروانی چاكسازی له وڵات و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دابینكردنی داوا ره‌واكانی ھاووڵاتیان و گرنگی كاری هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌ت و دامه‌زراوه و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌پێناو بنبركردنی توندوتیژی و دووبه‌ره‌كی و وتاری رق و كینه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP