ئاژانسی ئاسمانیی ئه‌مریكا (ناسا) هۆشداریی دا
له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌ویی توركیا و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی ئاگادار
كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ خوار ئاستی مامناوه‌ند دابه‌زیووه.
ئاژانسی ناسا به به‌كارهێنانی مانگه ده‌ستكرده‌كان
له 11ی ئه‌م مانگه‌دا ئاستی ئاوی ژێر زه‌ویی توركیای پێواوه و به‌پێی ئاماژه‌كان
ده‌ڵێت كه به‌شێكی گه‌وره له خاكی توركیا وشكه‌ساڵییه‌كی گه‌وره به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێت و زۆرێك له بره‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ئه‌سته‌نبوڵ كه دانیشتوانه‌كه‌ی
15 ملیۆن كه‌سه گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست به‌راورد به 15 ساڵی رابردوو.
ناسا پێی وایه كه به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه و
دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی، به‌ربوومی كشتوكاڵیی توركیا له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر
دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی ئێستا بڕوات.
باسی له‌وه‌شكردووه كه كه‌میی باران له ماوه‌ی
ساڵانی 2019 و 2020 له توركیا زۆرترین وشكه ساڵیی له‌چاو 5 ساڵی رابردوو بۆ توركیا
هێناوه و ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره كه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته لێده‌درێت
به‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له مه‌ترسیدایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP