له كاتێكدا تره‌مپ كه‌متر له 24 سه‌عاتی دیكه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی بایدن بكات، میلانیای هاوسه‌ری په‌یامێكی ماڵئاوایی بڵاوكرده‌وه.
میلانیا تره‌مپ هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه ڕایگه‌یاند: كاتی من و دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی كۆتایی هات و شانازی به‌خۆمه‌وه ده‌كه‌م كه وه‌ك خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا خزمه‌تم به وڵاته‌كه‌م كردووه.
خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه هاووڵاتیانی ئه‌مریكی خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
میلانیا داوای له هاووڵاتیانی ئه‌مریكی كرد كه هه‌موویان ببنه باڵوێزی نیازپاكی و هه‌میشه له‌بری رق و كینه خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژێرن.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه 20-1-2021 مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆبایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تره‌مپ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه به‌شداری مه‌راسیمه‌كه نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP