په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی
كانوونی دووه‌م، جه‌ختیكرده‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتیی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌و داوای
له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه رێككه‌وتنی نێوان خۆی و حكومه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت
به دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان جێبه‌جێ بكات، ئاماژه‌شیدا، داوایان له‌حكومه‌تی
فیدڕاڵ كردووه مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت.
په‌رله‌مانتار
ئه‌ڵماس فازیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: داوایان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه
وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی رێككه‌وتنی نێوان خۆی و حكومه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی
نه‌وت جێبه‌جێ بكات.
راشیگه‌یاند: هاوكات فراكسیۆنه‌كه‌یان
داوایان له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه ئه‌و ناهه‌قییه له‌سه‌ر گه‌لی كورد هه‌ڵبگرێت
كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پێویسته
هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت به‌راده‌ستكردنی نه‌وت، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ره‌شنووسی
پرۆژه یاسای بودجه‌دا هاتووه.
داواشی له‌هه‌ردوو لایه‌ن
كردووه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی پابه‌ندبوونی خۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان رابگه‌یه‌نن
و كارئاسانی بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه بكه‌ن، ئاماژه‌شی دا، فراكسیۆنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام له‌سه‌ر رێبازی كۆچكردوو، شكۆی نه‌ته‌وه سه‌رۆك
(مام جه‌لال) كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی عیراق ده‌كات.
وتیشی: بڕوامان وایه كێشه‌كان
هه‌ر ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئاماژه‌شی بۆئه‌وه كرد، نابێت گه‌ل
باجی كێشه سیاسییه‌كان بدات جا چ له به‌سڕه بێت یاخود له نه‌جه‌ف یاخود له‌هه‌رێمی
كوردستان بێت، ناكرێت چیتر گه‌لی كوردستان برسی بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی هیواشی خواستووه كه بودجه‌ی فیدڕاڵی 2021 به‌گوێره‌ی خواستی
هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق بێت، ئینجا چ له به‌سڕه بێت یاخود له
سه‌ماوه یان له به‌غدا، دووپاتیشی كرده‌وه كه فراكسیۆنی یه‌كێتیی داوایان له‌حكومه‌تی
فیدڕاڵی كردوه مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP