وته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عیراق ئاشكرای كرد، كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هاوكاری ته‌كنیكی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌ختی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 19-1-2021، حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژی
ره‌سمی حكومه‌تی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری به‌غدا رایگه‌یاند:
دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌لای حكومه‌ته‌وه بابه‌تێكی هه‌ستیاره،
بۆیه گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر كراوه.
وتیشی: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق
بۆ هاوكاری ته‌كنیكی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كردووه، بۆیه وه‌ك
حكومه‌ت كاری جددی ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری و پشتگیركردنی كۆمسیۆن بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر بڕیاری دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت درا، كه بڕیاردرا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه بخرێته رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌می
2021.ی تشرینی یه‌كه‌می 2021.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP