ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:
ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه شه‌ش ملیۆنی
تێپه‌راندووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ئاماری
هه‌رێم له ساڵی 2020دا ژماره‌ی ره‌گه‌زی نێر له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته(سێ
ملیۆن و نه‌وه‌د و هه‌شت هه‌زار و هه‌شت سه‌د و یه‌ك) كه‌س، ره‌گه‌زی مێ (سێ ملیۆن و حه‌فتا و دوو هه‌زار و دووسه‌د و
هه‌شتا و دوو) كه‌س.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: (پێنج ملیۆن
و بیست و دوو هه‌زار و دووسه‌د و هه‌شتا و دوو) كه‌س له شاره‌كان نیشته‌جێن، (ملیۆنێك
و سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌شتا) كه‌سیشیان له گونده‌كان نیشته‌جێن،
رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوانیش له ساڵی 2020دا له سه‌دا 2 پۆینت 2 بووه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه: له ساڵی 2020دا له
هه‌رێمی كوردستان (سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و نۆ) كه‌س له‌دایكبون،
له‌به‌رامبه‌ریشدا (بیست و سێ هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP