سەرۆكایەتی یەكێتیی پەیامێك ئاڕاستەی مەزڵوم كۆبانێ و خانەوادەكەی دەكات

کوردستان
18:15 - 2021-01-19

بۆ كۆچی دوایی دایكی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات, سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ئەو فەرماندەیە و خانەوادەكەی دەكات . 

 دەقی پەیامەكە :
بەڕێزان خانەوادەی دكتۆر خەلیل عەبدی. بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (خەزنە حاجی حسێن) هاوسەری دكتۆر خەلیل عەبدی و دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەشداریی خەمتانین و پرسە و هاوخەمیی قوڵیی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین، بۆ خۆتان خۆش بن و تەمەنی درێژی بۆ ئێوە جێهێشتبێت.

لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی نەمران شاد بكات و سەبووریی و دڵنەواییش بە بنەماڵە تێكۆشەر و كۆڵنەدەرەكەتان ببەخشێت و ئەمە دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت. 
إنا لله وإنا إلیە راجعون 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP