لە شاری هەولێر چەند كەسێك هێرش دەكەنە سەر چالاكوانێك بە سەختی برینداری دەكەن .
شەوی رابردوو، لەكاتی چوونە دەرەوەی لە ماڵەوە، هاوڕێ كوردی، چالاكوانی دیاری دانیشتوی شاری هەولێر، لەلایەن دوو كەسی چەكدارەوە هێرشی كراوەتەسەر و بە توندیی ئەشكەنجە دراوە.
بەپێی زانیارییەكان: چەكدارەكان جلی مەدەنییان لەبەردا بووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیۆیان پێبووە، دوای ئەوەی لە چالاكوانەكەیان داوە، مۆبایل و جزدانی پارەو پێناسی كەسییشیان بردووە و پێیان وتووە، "واز لە زماندرێژیی بهێنێت".
ماوەیەكە، پێشێلكاریی ئەمنی و هێرشی چەكداری بۆ سەر هاوڵاتیان لەهەولێر رووی لە زیادبوون كردوە و تادێت هاوڵاتیان لەو دۆخە زیاتر بێزار دەبن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP