ترەمپ دەیەوێت لە كۆمارییەكان جیابێتەوەو حزبێكی تر دابمەزرێنێت

جیهان
09:10 - 2021-01-20

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵنەبژێردراوی ئەمریكا و بەشێك لە یاریدەدەرەكانی تاوتوێی ‌دروستكردنی حزبێكی سیاسی نوێ و كۆتاییهێنان بە دو حزبی لە وڵاتەكەیان دەهێنن .

بەگوێرەی راپۆرتێكی، ڕۆژنامەی "وڵ ستریت جۆرنال" ترەمپ بیرۆكەی دامەزراندنی حزبێكی لەژێر ناوی "حزبی نیشتمانی" هەیە لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریدەدەر و كەسە نزیكەكانی .

هەوڵەكەی ترەمپ لەدوای ئەوە دێت كە پەیوەندیەكانی لەگەڵ سەركردەكانی حزبی كۆمارییەكان لەدوای هێرشكردنە سەر كۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترەمپەوە بەرەو لاوازی رۆیشتوە.

ئەگەر بێت و ترەمپ ئەو حزبە پێكبهێنێت، ئەوە ململانێكانی هەڵبژاردن لەو وڵاتە لە دوو حزبەوە بۆ چەند حزبێك دەگۆڕێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP