هاوپەیمانی فەتح هۆشداریی لە پرۆژەیەكی سوننەكان بۆ دروستكردنی هەرێمێك لە ئەنبار دەدات و پرۆژەكەش بە ئەجێندای نێودەوڵەتی لە قەڵەم دەدات.
محەمەد كەریم، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەشێك لە سەركردەكانی سوننە لە هەوڵی گەڵاڵە كردنی پرۆژەیەكن بۆ دروستكردنی هەرێمێكی سوننە لە شاری روومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، بۆ بە دەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا .
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح هۆشداریداوە لە وروژاندنی پرسی دروستكردنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و رایگەیاندووە: دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەت وەڵامی جدییان بۆ ئەو هەڵویستە هەبێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP