سادیۆ مانی هێشتا په‌یوه‌سته به لیڤه‌رپوله‌وه
كریستیان فاڵك لێپرسراوی به‌شی تۆپی پێ له رۆژنامه‌ی سپۆرت بێڵدی ئه‌ڵمانی له تویتێكدا له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرایكردوه سادیۆ مانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی هێشتا په‌یوه‌سته به یانه‌كه‌ی پێشووی وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی كه له مێركاتۆی هاوینه‌دا مانی ریزه‌كانی به‌جێهێشت، ئه‌و رۆژنامه نووسه جێرمه‌نیه نووسیوێتی مانی ئاگاداریكرمه‌وه كه زۆرترین كاتی یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپولی بینیوه به‌رامبه‌ر به مان ستی كه له یاری قه‌ڵغانی یه‌كێتی ئینگلته‌را رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه و هێشتا دڵم هۆگری ریدزه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و یارییه به‌ر له دوو كاتژمێر له یاری سوپه‌ری ئه‌ڵمانیای نێوان بایرن میونخ و لایبزیگ ده‌ستیپێكرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP