به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmedia، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات و ئاماژه به ڕاستگۆیی و به‌رپرسیارێتی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌ڕێزان/سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ستافی PUKmediaی ئازیز
به بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی (18)مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (PUKmedia)وه، به ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك، به گه‌رمی پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین وه‌ك هه‌میشه سایته‌كه‌تان له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدا بێت.
ئه‌ڵبه‌ته وێب سایتی (PUKmedia) به له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی؛ راستگۆیی و به‌رپرسیارێتی كردووه‌ته ئه‌ركێكی له پێشینه‌ی خۆی و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌وه‌یش له پێناو خزمه‌تی كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و گه‌یاندنی په‌یامی راستی و زانیاری دروست و گه‌شه‌پێدانی بواری رۆژنامه‌وانی كوردی له ته‌واوی هه‌رێم و عیراقدا.
دووباره ساڵیادی PUKmediaی ئازیز له ئێوه‌و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ران پیرۆز بێت
محه‌مه‌د عوسمان
لێپرسروای مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك
20-1-2021
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP