دۆناڵد ترەمپ كۆشی سپی جێهێشت

جیهان
14:31 - 2021-01-20

دۆناڵد ترەمپ دوای چوار ساڵ سەرۆكایەتی ئەمریكا دواجار پێش گەیشتنی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا كۆشی سپی جێهێشت. 

ئەمڕۆ 20ی 1ی 2020 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ماوە بەسەرچووی ئەمریكا پێش گەیشتنی جۆو بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا لەگەڵ میلانا ترەمپی هاوسەری كۆشكی سپیان جێهێشت و ماڵئاواییان لەژمارەیەك فەرمانبەری كۆشكی سپی كرد.

لەوتارێكیشدا بەبۆنی كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتی، ترەمپ رایگه‌یاند:لە چوار ساڵی رابردوودا سەركەوتنی زۆرمان بەدەستهێنا، ئەم هەفتەیە ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەستبەكار دەبێت و هیواری سەركەوتنیان بۆ دەخوازم، سوپاسی مایك پێنس و هاوسەرەكەی و خێزانەكەی دەكەم.

وتیشی: هەموان بەهۆی رووداوەكەی سەر كۆنگرێسەوە هەست بەنیگەرانی دەكەین، بەڵام توانیمان ڤاكسینی كۆرۆنا بەرهەمهبێنین.

ئەوەشی خستەڕوو كە لەگەلًَ دەستبەكاربوونی و لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانكاری نوێمان كرد، سەربازەكانمان گەڕاندەوە بۆ نیشتمانیان، ئێستاش كە دەسەڵات رادەستی ئیدارەی نوێ دەكەم هیوادارین ئەو جوڵەیەی لەسەرەتاوە دەستمان پێكرد بەهێزتر بكرێت.

بۆ گواستنەوەی دۆناڵد ترەمیش، فڕۆكەیەكی سەربازی گەیشتە باخچەی باشوری كۆشكی سپی تا بیگەیەنێتە بنكەی سەربازی ئەندروزو لەوێشەوە فڕۆكەیەكی تر بۆ فلۆریدای بگوازێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP