دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له نزیك وێستگه‌ی ئاكیو بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ویلایه‌تی مێرسین، روویداو هۆكاره‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
عه‌لی ماهیر باشارییر، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه پارتی گه‌لی كۆماری له مێرسین، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له وێستگه‌ی ئاكیو بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی روویداوه.
روونشیكرده‌وه، كه هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه نزیكه‌ی سه‌عات(18:20)ی ده‌قیقه روویانداوه‌و زیانی به خان‌و و باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره گه‌یاندوه‌و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش تووشی ترس و شڵه‌ژان بوونه.
له تویتێكدا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه، پارێزگاری مێرسین و هێزه‌كانی جه‌ندرمه چوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه، بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گه‌لی كۆماریی، داواشی كردوه، وێستگه‌ی به‌رهه‌مێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له شاری مێرسین دانه‌مه‌زرێندرێت، چونكه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی زه‌مین له‌رزه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵكو ئه‌و وێستگه‌یه‌ش بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
ئیداره‌ی پارێزگای (مێرسین)ش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، باسی له‌وه كردوه، كۆنترۆڵی ته‌قینه‌وه‌كان كراون و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به دیاریكردنی زیانه‌كان به‌رده‌وامن و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ میدیاكانی توركیا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP