كۆسرەت رەسوڵ عەلی: پیو كه‌ی میدیا كاركردنی میدیای گواستەوە بۆ قۆناغی ئەلیكترۆنی

کوردستان
16:13 - 2021-01-20

ماڵپەڕی PUKmedia یەكێكی تر بوو لە دیاری و بەخششەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بواری میدیا، كاركردنی میدیای گواستەوە بۆ قۆناغی ئەلیكترۆنی
كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە PUKmedia دەكات و دەڵێت: ماوەی 18 ساڵە پیشەییانەو راستگۆیانە بەردەوامن، پشتیوانیم بۆ پێشخستنی زیاتری ماڵپەڕەكەتان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:
بەڕێزان سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia
هەژدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لە جەنابتان و تەواوی ستافە ماندوونەناسەكەتان پیرۆز دەكەم، ئومێد دەكەم هەمیشە لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوام بتانبینم.
ماڵپەڕی PUKmedia یەكێكی تر بوو لە دیاری و بەخششەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بواری میدیا، كاركردنی میدیای گواستەوە بۆ قۆناغی ئەلیكترۆنی بەچەندین زمانی جیاواز و ماوەی ١٨ ساڵە پیشەییانەو راستگۆیانە بەردەوامن.
لەمڕۆدا لەپاڵ پیرۆزبایی خۆم و پشتیوانیم بۆ پێشخستنی زیاتری ماڵپەڕەكەتان، وەك هەمیشە دووپاتی دەكەمەوە دەبێ راگەیاندن راشكاوانە بەپابەندبوون بەپڕەنسیپە پیشەییەكانی كاری میدیایی كاربكات و سەكۆی گەیاندنی داواو داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵك بێت و هەمیشە لەبەرەی خەڵك بێت و داكۆكیكاری مافە ڕەواكانیان بێت.

كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP