نەخۆشخانەی گشتيی كەركوك رایگەیاند، نزیكبونەتەوە لەوەی كە هیچ توشبویەكی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكەیان نەمێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك لەبارەی ژمارەی ئەو توشبوانەی كۆرۆنا كە تائێستا چارەسەر وەردەگرن لەڕاگەیەنراوێكیدا ئاماذةى بؤ ئةوةكردوة: نەخۆشخانەكەمان نزیكبوەتەوە لەوەی هیچ توشبویەكی كۆرۆنای تێدا نەمێنێت، لەئێستادا تەنها 3 توشبوو چارەسەر وەردەگرن كە باری تەندروستیان ناجێگیرە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئەو 3 توشبوەی باری تەندروستیان ناجێگیرە رەوانەی نەخۆشخانەی شیفا دەكرێن كە لەكەركوك تایبەت كراوە بە توشبوانی كۆرۆناو لەمەودوا نەخۆشخانەكەیان هیچ توشبویەكی نوێی كۆرۆنا وەرناگرێت و نەخۆشخانەكە دەگەڕێتەوە ئەركی ئاسایی خۆی بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشخانەی رووی تێدەكەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP