كۆمپانیای نیشتیمانی نه‌وتی عیراق (سۆمۆ) ئاشكرایده‌كات، توانای به‌رهه‌مێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان زۆر له‌ئێستا زیاتره، به‌ڵام پابه‌ندی بڕیار‌و ڕێكه‌وتنه‌كانی ئۆپیك ده‌بن.
(سۆمۆ) ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای سۆمۆ، له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنیدا توانایان زۆر له‌ئێستا زیاتره، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندبوون به‌ڕێنمایی و بڕیار‌و، ڕێكه‌وتنه‌كانی ئۆپیك و دابه‌زینی به‌های نه‌وت، هه‌نگاوی زیاتریان بۆ زیادكردنی هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌ناوه.
ڕوونیشیكرده‌وه، له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا، عێراق به‌هاوكاری كۆمپانیا جیهانییه‌كان، ده‌بێته یه‌كێك له‌باشتریین وڵاتانی به‌رهه‌مێنه‌رو هه‌نارده‌كاری نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، قه‌یرانی ئابوری له‌عیراق، كه له‌ساڵی ٢٠١٤ به‌هۆی دابه‌زینی به‌های نه‌وت دروستبوو، هۆكاری سه‌ره‌كی بوو بۆ په‌كخستنی پلانی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP