ئه‌مریكا ٣٠٠ سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كات، كه سه‌ر به‌هێزه‌كانی گاردی نیشتمانی ئه‌مریكان.
له‌و ڕووه‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ٣٠٠ سه‌رباز له‌یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی ١٦٣ له‌سه‌ربازگه‌ی ئیڤانسڤیل، ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌دوای ساڵی ٢٠٠٨ یه‌كه‌مجاره هێزه‌كانی گاردی نیشتمانی ئه‌مریكا ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ڕایانگه‌یاندوه، سه‌ربازه‌كان چه‌ند مانگێكه، سه‌باره‌ت به‌چۆنییه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌یان له‌عێراق مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی مانه‌وه‌و شوێنی جێگیربوونیان به‌هۆكاری ئه‌منیی ئاشكرا نه‌كردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP