حكومه‌تی هه‌رێم: داهاتی گومرگ بۆ 1.691 ترلیۆن دینار زیادیكردووه‌

کوردستان
20:33 - 2022-08-06

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، چاكسازییه‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان هه‌بووه‌و، له‌شه‌ش ساڵی ڕابردوودا، داهاتی باج و گومرگ چه‌ند به‌رامبه‌ر زیادیانكردووه‌.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی، داهاتی گومرگ له‌ساڵی 2016دا،  563 مليار دینار بووه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2021دا، بۆ یه‌ك ترلیۆن و 691 ملیار دینار زیادیكردووه‌، له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می 2022شدا، 848 ملیار دینار بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هۆكاره‌كانی زیادبوونی داهاتی گومرگ، بۆ ئازادكردنی كاری بازرگانی و تڕانزێت، نه‌هێشتنی قۆرخكاری، به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی سیستمی گومرگ و كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گومرگ، گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، زیادبوونی داهاتی باجیش، كه‌هییچ گۆڕانكارییه‌ك له‌بره‌كه‌یدا نه‌كراوه‌، له‌ساڵی 2016دا، 179 ملیار دینار بووه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2021دا، بۆ 796 ملیار دینار به‌رزبوه‌ته‌وه‌و، له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا نزیكه‌ی 419 ملیار دینار بووه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێخۆشبوونه‌ نایاساییه‌كان، میكانیزمی نوێ، بۆ ڕێگریكردن له‌پێدانی باج و، ده‌ركردنی ڕێنمایی و دیاریكردنی سزا گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP