پۆلیسی كه‌ركوك له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كاته‌وه ته‌رمی رێباز ره‌سوڵ كه‌سه به‌خشراوه‌كه شێوێندراوبێت یاخود گورچیه‌ی ده‌ركرابێت .
دوای ئه‌وه‌ی له به‌شێك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه، كه ته‌رمی رێباز ره‌سوڵی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك، كه ماوه‌ی دو هه‌فته‌یه له‌ماڵ ده‌رچوبوو، پاشان ته‌رمه‌كی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له پشت نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و له‌نزیك رێگای حه‌ولیه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه گومان ده‌كرا، گورچیله‌ی ده‌رهێندرابێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكرده‌وه، گورچیله‌و ئه‌ندامانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی رێباز ده‌رهێندرابێت
پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت مه‌ودایه‌كی زۆر له شوێنی نیشته‌جێبونه‌كه‌وه به‌ره‌و ڕێگای حه‌ولی كه‌ركوك ڕۆیشتوه به‌ره‌و شوێنێكی ده‌ره‌وه‌ی شار كه چۆڵ بوه، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه له‌هۆش خۆی چوه‌و بوراوه‌ته‌وه، و پاشان گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌لایه‌ن چه‌ند ئاژه‌ڵێكیشه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی شێوێندراوه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP