جۆو بایدن (46)مین سەرۆکی ئەمەریکا

جیهان
17:45 - 2021-01-20

جۆو بایدن بوو به‌ (46)ه‌مین سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکاو سوێندی یاسایی خوارد.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە و لە مەراسیمێکی تایبەتدا جۆو بایدن سوێندی یاسایی خوارد و وتارێکشی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پـێشکەش کردو وتی: ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بەبۆنەی ئەوەی دەنگی خەڵک بیسترا و دیموکراتی سەرکەوت.
هه‌روه‌ك، سوپاسی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکای کرد، ئەوانەی ئامادەی مەراسیمەکە بوون و هەروەها سەرۆکی پـێشوو جیمی کارتەر کە بەهۆی باری تەندروستی نەیتوانی ئامادەی مەراسیمەکە بێت.
سەرۆکی نوێ ئه‌مریكا وتشی:کاتی ئەوە هاتووە ئەو هەڵانەی کراون ڕاستبکرێنەوە.
هەروەها کامڵا هێرسی جێگری ئەویش بەر لە بایدن سوێندی یاسایی خوارد و بووە بە یەکەم ژن کە بـبێتە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP