به بۆنه‌ی یادی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌ك ئاراسته ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه PUKmedia به‌رپرسیارانه و هاوسه‌نگانه كار ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
له‌یادی (18) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری (pukmedia)، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و ستافی ماڵپه‌ره‌كه ده‌كه‌ین. پیرۆزبایی له خوێنه‌ران‌و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌یش ده‌كه‌ین، كه له ساڵانی ڕابردوودا له ماڵپه‌ره‌كه‌دا خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی و خوێنه‌رانیان كردووه.
ماڵپه‌ری (pukmedia) به‌رپرسیارانه و هاوسه‌نگانه، له‌روانگه‌ی پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی، رووماڵی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی كردووه‌و بیروڕا و بابه‌تی به‌پێزی بڵاوكردۆته‌وه.
ئومێده‌وارین، ماڵپه‌ری (pukmedia)، ئه‌م یاده بكات به وێستگه و ده‌رفه‌تی به‌رنامه‌رێژی بۆ كاری باشتر و پێشخستنی زیاتری له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه.
دووباره پیرۆزه و هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
20/1/2021
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP