قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدای كرد‌و و، ته‌ئكیدیكرده‌وه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر‌و تیرۆرستاندا، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 21-1-2021، له‌به‌غدا، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیلی كرده ئامانج و بوو به‌هۆی شه‌هیدكردن و برینداركردنی كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی.
ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌مڕۆ كه ناوبه‌ناو دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ر ماوه، ئه‌وه‌شمان بیر ده‌خاته‌وه كه پێویسته هه‌موولا یه‌كده‌نگ بین و هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین و ناكۆكییه‌كانمان وه‌لا بنێین، له‌پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا و ڕیشه‌كێشكردنی، تا هه‌موو عێراقییه‌كان هه‌ست به‌ئارامی بكه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP