له‌راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕۆ 21-1-2021، بڵاویكردوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 809 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 805 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 9 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 611 هه‌زارو 407 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 576 هه‌زارو 725 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 94.3%، هه‌روه‌ها 12 هه‌زارو 977 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP