گرێبه‌سته‌كانی ئیداره كاتیه‌كه‌ی یانه‌ی قوه جه‌ویه نایاسایین
كێشه‌یه‌كی نوێ به‌رۆكی ئیداره كاتیه‌كه‌ی یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی عیراقی ده‌گرێت و سه‌رجه‌م بۆنده‌كانی ئه‌و ئیداره كاتیه به نایاسی و باوه‌ڕ پێ نه‌كراو داده‌نرێت.. له‌و باره‌یه‌وه ئه‌كره‌م نه‌عیم به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و بۆندانه‌ی ئیداره كاتیه‌كه‌ی یانه‌ی قوه جه‌ویه ئه‌نجامی داوه نایاسایین، ووتیشی بۆنده‌كان ته‌نها گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بۆندی ستافی هونه‌ری یانه‌كه و فه‌رمانبه‌رانی یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ش ده‌گرێته‌وه.. ئه‌م هه‌واڵه كاردانیه‌وه‌یه‌كی خراپی لای یاریزانانی یانه‌كه دروست كردوه‌و پێیان وایه چاره‌نووسیان نادیاره، ئه‌مه له كاتێكدا یانه‌كه‌ی قوه جه‌ویه هێشتا رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو نه‌كردوه بۆ به‌شداری كردن له خولی یانه نایابه‌كانی عیراق بۆ وه‌رزی نوێ
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP