سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رایگەیاند، یەكەم وڵاتی بیانی كە جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا گفتوگۆی لەگەڵ دەكات سەرۆك وەزیرانی كەنەدایە.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، جین ساكی سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئاشكرایكردوە، سبەی هەینی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا یەكەم گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ جەستن ترۆدۆی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ئەنجامدەدات.
سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە، هەردوو سەرۆك پەیوەندییەكانی نێوان كەنەدا و ئەمریكا لەماوەی چوار ساڵی ئایندە تاوتوێدەكەن.
ئاشكراشیكرد، بەبەڵێنی كاراكردنەوەی دروستكردنی هێڵی بۆڕی نەوتی (كیستۆن ئێكس ئێڵ) بایدن سەرەتای پەیوەندییەكی باشتر لەگەڵ كەنەدا دەستپێدەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP