مه‌مفیس دیپای به‌رشه‌ جێده‌هێلێت

وەرزش
16:51 - 2022-08-10

مه‌مفیس دیپای به‌رشه‌ جێده‌هێلێت
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت لیڤان دۆڤسكی پۆڵندی واژۆكرد  به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئومێدی به‌شداریكردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ مه‌مفیس دیپای هۆڵندی كه‌م بووه‌ له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا ئه‌و یاریزانه‌ بریاری رۆیشتنی له‌یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ داوه‌ تاوه‌كو پارێزگاری له‌ئاستی خۆی بكات و نه‌بێته‌ هاورێ ی كورسی یه‌ده‌گ له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه‌ ئه‌و هێرشبه‌ره‌ هۆڵندیه‌ بۆته‌ ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ی یۆڤانتۆس و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییش هه‌ردوولا رێكه‌وتوون كه‌ به‌پێ ی بۆندێك و به‌مووچه‌ی ساڵانه‌ی 6 ملیۆن یۆرۆ و بۆماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به‌ خانمه‌ پیره‌كه‌وه‌ بكات  .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە