د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا په‌یامێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: به‌توندی دژی ھه‌موو ھهوڵێكین بۆ تێكدانی ئارامی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كی په‌یامه‌كه‌یه:
ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانی به‌غدا كه ھاووڵاتیانی بێ تاوانی كرده ئامانج، له‌م كاته‌دا، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه گروپه تاریك په‌رسته‌كان چاویان به ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كان و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ داھاتوویه‌كی باشتر ھه‌ڵنایه‌ت، به‌توندی دژی ھه‌موو ھهوڵێكین بۆ تێكدانی ئارامی وڵاته‌كه‌مان، داواكارین له خودای گه‌وره قوربانییه‌كان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و ھیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP