سلێمانی ــ 120 کیلۆ گازۆی نه‌شیاو بۆ خواردن ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراو له‌ناوبرا

کوردستان
13:40 - 2022-08-13



لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن، دەستیان بەسەر 12 تەنەکە (120 کیلۆ) گازۆدا گرت و له‌ناویانبردن.  

 ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی ئه‌مڕۆ 13ی ئاب 2022 رایگه‌یاند، لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەکۆگایەکی برژاندنی (بێ ناو) چەرەسات لە ناوبازاڕ دەستیان بەسەر بڕی (120) کیلۆگرام گازۆدا گرتوە و نمونەیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کردوە بۆ پشکنین.  


وتیشی؛ تاقیگەکانی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی وەڵامی پشکنینەکانی بە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە داوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.  


راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیانش دەكات لەکاتی هەبوه‌نی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP