رۆژنامه‌ی (زه‌مان) توركیایی بڵاویكرده‌وه، كه دادگایه‌كی توركیا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ جه‌نگیز چاندار رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته ده‌ركردوه، ئه‌ویش به‌هۆی توێتێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كه پێش (3) ساڵ و 6 مانگ، سه‌باره‌ت به كیژه مناڵێكی كورد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هید كرابو نوسیبووی.
له رۆژی 20 مانگی ته‌مووزی ساڵی 2020 دادگا چاویكه‌وتوه به سكاڵایه‌ك دژی چاندار به‌هۆی جریوه‌یه‌كی له تویته‌ر كه له ساڵی 2017دا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه تێیدا خه‌مباری خۆی ده‌ربڕیوه بۆ شه‌هیدكردنی كیژه مناڵێكی كورد به‌ناوی (ئایشه ده‌نیز قاراجیل) كه به (منداڵه كراس سووره‌كه) ناسراوه، له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه له سنووری رۆژهه‌ڵاتی فورات له باكوری سوریا.
دادگای به تۆمه‌تی ستایشكردنی (تاوان و تاوانباران)، چانداری تۆمه‌تبار كردوه، له لێدوانێكشیدا له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه، چاندار ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه كه، بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی وه‌ك نمونه‌یه‌كی سه‌لبی ده‌بینێت كه میكانیزمی دادپه‌روه‌ریی له وڵاته‌كه‌یدا بۆ چ ئاستێك هاتوه‌ته‌خوار و هه‌ستی به خه‌مبارییه‌كی قوول كردوه.
باسی له‌وه‌شكردوه كه تویته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌و كیژه مناڵه كورده، ته‌نها دوو رسته بووه‌و به‌م شێوه‌یه بووه،(كیژه كراس سووره‌كه، جوانترین په‌ری ده‌م به بزه‌ی رووداوه‌كانی جیزی بوو، هه‌ستپاكیی و نه‌رم و نیانی له به‌رچاوه‌كانیدا كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی و رووحی ئه‌ویش به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ هه‌موانی گڕتێبه‌ردا).
شایانی باسه، چاندار به یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له توركیا ناوده‌برێت، له سه‌رده‌مه جیاجیاكاندا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زۆر گه‌وره لێپرسراوان و سه‌رۆكه‌كانی وه‌ك تۆرغوت ئۆزال و سلێمان ده‌میریل كاری كردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP