لاهور شێخ جەنگی ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدا دەکات

کوردستان
19:17 - 2021-01-21

دەقی بەیانەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی دەربارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا:

بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆیستییە خۆکۆژییانەی ئەمڕۆی شاری بەغدا ئیدانە دەکەین، کە بوونە هۆی شەهیدکردن و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان.
ئەو پەلامارە تیرۆریستییانە ئاماژەیەکی ڕوونن بۆ بەردەوامیی مەترسییەکانی تیرۆر و بوونی شانەی نوستووی گرووپە چەکدارەکان لە وڵاتدا.

پلانداڕێژەر و ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارانە مەرامیان لەباربردنی ئەو هەوڵانەیە کە کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکەن و ئەو یەکڕیزییەی نێوان لایەنە سیاسییەکان تێک بدەن کە کار بۆ هێنانەکایەی دیالۆگێکی نیشتیمانی دەکەن.

داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین کار بۆ پاراستنی یەکڕیزی بکەن و هەموو هەوڵێکیان بۆ شکستپێهێنانی هەوڵە پیلانگێڕی و تاوانکارییەکان بێت.
لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئارامیش بدات بە کەسوکاریان، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP