مبابێ و نه‌یمار سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌كانی پاریس سانجێرمانن
ئاكۆ بیبانی
یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بنینن كه دوانه‌یه‌كی وه‌ك كیلیان مبابێ و نه‌یمار داسیلڤا یاریان بۆبكات به‌ڵام ئه‌و دوو یاریزانه خه‌ونیان له چاوی پاریسییه‌كان زڕاندوه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له نێو ماڵی یانه‌كه دروست كردوه‌و شه‌یدایانی وه‌رزشی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه و خودی خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش به‌ته‌واوی وه‌ڕز بوون له ڕه‌فتاره نامۆ‌و دژ به‌یه‌كه‌كانی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێ .
پار سالیش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كیلیانی فه‌ره‌نسی و نه‌یماری به‌رازیلی نێوانیان باش نیه و زۆربه‌ی كاته‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كدی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن .
له یاری ده‌سپێكی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساش له‌كاتێكدا تۆپ له پێی نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلییه و بۆشاییه‌ك دروست بووه تاكو تۆپ بگه‌یه‌نێت به كیلیان مبابێی هێرشبه‌ر به‌ڵام به پیێچه‌وانه‌وه نه‌یمار تۆپه‌كه ده‌دات به لێونێل میسی ئه‌مه‌ش ئاسكه ڕه‌شه‌كه توڕه‌ده‌كات ، پاشان لێدانێكی په‌ناڵتی بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان دروست بوو كه‌چی مبابێ سودی لێ وه‌نه‌گرت و نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات ، هه‌ر له‌و یارییه‌دا په‌ناڵتی دووه‌م دروست بوو به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌یمار رێگری كرد له‌وه‌ی كیلیان جێبه‌جێی بكات ، كوڕه به‌رازیلییه‌كه سه‌ركه‌وتوانه گۆڵی لێ تۆماركرد ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه دروست كرد له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
ده‌وترێت له‌سه‌روبه‌ندی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی كیلیان مبابێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ، مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه نه‌یمار داسیلڤا رێزه‌كانی یانه‌كه جێبهێلێت ، ئه‌مه‌ش تاكو ئێستا درێژه‌ی هه‌یه و یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه هه‌مان داوای دووپاتكردۆته‌وه ، رۆژنامه‌نوسێكی نزیك له یانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه ، خلیڤی و پاریس ئاماده‌ن داواكه‌ی كیلیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌ڵام هیچ یانه‌كه‌یه داوای نه‌كردوه نه‌یمار بگوازنه‌وه بۆیه تاكو ئێستا ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه له ریزه‌كانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ماوه‌ته‌وه .
هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی له دوای بردنه‌وه له مۆنبیلیه له خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا ، گالتییه‌ی راهێنه‌ر و لویس كامبۆسی به‌رێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانانی پاریس كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و كێشه‌كان باس بكه‌ن ، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌ڕوونی باسی ئه‌وه كراوه پێویسته یاریزانان رێز له‌یه‌كتربگرن و ئاگاداری ئاكار و ره‌فتاره‌كانیان بن ، نامه‌یه‌كی راسته‌وخۆش ئاراسته‌ی كیلیان مبابێ كراوه تاكو هه‌ر كیشه‌یه‌ك هه‌بێت له ژووی جل گۆرین چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك كێشه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ نێو یاریگا یاخود به‌رده‌م كامێراماكان .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP