وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا و ناتۆ پرسی عیراق و ئەفغانستان تاوتوێ دەكەن

جیهان
07:21 - 2021-01-23

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لە یەكەم چالاكیدا، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سكرتێری گشتی ناتۆ ئەنجامدا و باسی عێراق و ئەفغانستانی كرد .
پنتاگۆن بڵاویكردەوە لوید ئۆستن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ یانس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ئەنجامداوە و تێیدا باسی دۆخی ئێستای هاوپەیمانییەكەیان كرد .
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە وەزیری بەرگری ئەمریكا دەربارەی بەردەوامبوونی چالاكییەكانی ناتۆ لە عێراق و ئەفغانستان گفتوگۆی لەگەڵ ستۆلتنبێرگ كردووە.
شەوی هەینی ئیدارەكەی جۆو بایدن رایگەیاند پێداچوونەوە دەكات بۆ ئەو رێككەوتنەی كە ئەمریكا لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان ئیمزای كردووە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP