د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح میری كوه‌یت پێگه‌یشت، سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران له به‌غدادو له‌و بروسه‌كه‌یه‌دا میری كوه‌یت به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییه‌ی كردووه، هاوكات هاوخه‌می خۆی و وڵاته‌كه‌شی بۆ گه‌لی عیراق ده‌ربڕیوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه ماته‌مینییه‌كه‌یه:
برای ئازیز و خۆشه‌ویستم
جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عیراق د. به‌رهه‌م ساڵح
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت
به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی و دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و قوربانییه‌كانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌مان پێگه‌یشت.
ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌تی كوه‌یت زۆر به توندی ئه‌و كاره تیرۆرستییه شه‌رمه‌زار و سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه هاووڵاتییانی سڤیلی بێتاوانی به ئامانج گرتووه، كه مه‌به‌ست لێی تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌وڵه‌تی عیراقی برایه، ئێمه هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت-تان بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه له‌ره‌تكردنه‌وه و سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌موو جۆره كارێكی تیرۆریستی، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێوشوێنێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه.
به‌و بۆنه خه‌مباره‌وه به ناوی خۆم و ده‌وڵه‌تی كوه‌یته‌وه، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و گه‌لی عیراقی برا ده‌كه‌م، داوا له په‌روه‌ردگاری مه‌زن ده‌كه‌م قوربانییه‌كان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، ئومێدی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ به‌ركه‌ووتوانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌خوازم، هیواخوازم خودای مه‌زن سه‌بووری كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بدات.
رێز و خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموون
نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح
میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP