كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه سه‌باره‌ت به په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌غدادی پایته‌خت به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێرشه دڕندانه‌كه‌ی ٢١ی كانوونی دوه‌می به‌غدادی پایته‌ختی عیراق شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، ڕه‌حمه‌ت بۆ گیانی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه، هیوای ته‌ندروستی باش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و سه‌ره‌خۆشیش له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و گه‌لی عیراق ده‌كه‌ین.
چه‌ته‌كانی داعش به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرش و كوشتاره دڕندانه‌یه، ده‌یانه‌وێت ژیانی ئازاد و دیموكراتی گه‌لی عیراق تێكبده‌ن.
داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه نه‌ك ته‌نیا بۆ سه‌ر گه‌لی عیراق، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئازادی و یه‌كێتیی دیموكراتی هه‌موو گه‌لان كه به تێكۆشانی گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب، تێكۆشانی هاوبه‌شی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكشكا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به پشتیوانی فاشیستی ئاكه‌په – مه‌هه‌په و چه‌ند هێزێكی دیكه خۆی له ناوچه‌كه كارا بكاته‌وه.
هێرشه‌كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای توركیا بۆ به‌غداد هات، ئه‌م هێرشانه كه یه‌كێتیی دیموكراتی گه‌لان ده‌كه‌نه ئامانج، هه‌ر به تێكۆشانی هاوبه‌شی گه‌لان كۆتاییان دێت.
ئێمه له ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گه‌لی كورد، ئازاری گه‌لی عیراق هه‌ست پێ ده‌كه‌ین و پشتیوانی خۆمانیان بۆ ده‌رده‌بڕین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP