چوار موشەكی كاتیۆشا ئاراستەی فڕۆكەخانەی بەغداد كران

عێراق
08:43 - 2021-01-23

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغدا كران و لەلایەن سیستمی بەرگری ئەمریكاوە موشەكەكان تێكشكێنران .
دوا بەدوای هێرشە موشەكییەكە هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەڵمەتێكی فراوانیان دەستپێكردو تاوەكو ئێستا لایەنی عێراقی بە رەسمی هیچ رونكردنەوەیەكیان لەبارەی ئەو هێرشە نەخستوەتەڕوو و زیانەكانیش نەزانراون. 
ئەم هێرشە مووشەكیانە لە كاتێكدایە 21ی ئەم مانگە، دو خۆكوژ لە گۆڕەپانی تەیران لە ناوەڕاستی شاری بەغدا خۆیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا و 110 كەسیش برینداربون .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP