ئه‌مڕۆ شه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پشتیوانیكردنی حكومه‌تی عیراق بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز ته‌رخانكرد.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه به‌م پشتیوانییه هاوكاری تیمێكی ئه‌ندازیارانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌خاڵه‌كانی ئێستای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزو دانانی پلان بۆ ده‌روازه‌ی نوێ.
دوپاتیشیكردۆته‌وه ئه‌م راده‌ستكردنه ده‌سكه‌وتێكی گرنگه بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی هاریكاری ئێستا‌و پته‌وكردنی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وزله‌به‌غدادو پاراستنی باره‌گای حكومه‌تی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP